كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی “ئه‌بنیه‌ی فه‌ننی تراورس” ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به سیسته‌می دابه‌شكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه و گرفت له وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین ساڵه حه‌قده‌سته‌كانیان به شێوه‌ی ٥٠ له سه‌دی و هه‌ر دوو مانگ جارێك وه‌ر ده‌گرن و ئه‌و شێوازه له وه‌رگرتنی و پێدانی حه‌قده‌سته‌كان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته درووست كردووه. شایانی باسه به‌هۆی گه‌مارۆی ئابووری و هه‌ڵئاوسان و گرانیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری مادده خۆراكییه‌كان و شێوازی دابه‌شكردنی یان پێنه‌دانی حه‌قده‌ستی كرێكاران ژیانی ئه‌و ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌كانیانی به‌ته‌واوه‌تی خستووه‌ته ژێر گوشارێكی قورسی ئابووریه‌وه.