كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی ئاو و ئاوه‌رۆی ئه‌هواز رۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌ڵێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی داخوازییه‌كانییان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری ئه‌م شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، جێژنانه و حقووقی لانیكه‌م هه‌زار كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ماوه‌ی سێ مانگه دواخراوه و وێڕای كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رپرسانی ئه‌م ناوه‌نده هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.