كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی شاره‌كانی ئۆستانی ئیلام له ناڕه‌زیایه‌تی به نه‌درانی ٥ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و چه‌ندین ساڵ جێژنانه‌یان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی ئیلام، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌دراوه و چه‌ندین ساڵه كه جێژنانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها كرێكاران ڕاشیانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی كرێكاران بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی خواسته‌كانیان، هێشتا به‌رپرسان به كرده‌وه كارێكیان بۆ نه‌كردوون و ته‌نیا به وه‌عده و به‌ڵێنی ڕایانگرتوون. به وته‌ی كرێكاران نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان له‌و باروودۆخه ناله‌باره ئابووریه‌دا، گوشاری ماڵی و ده‌روونی خستووه‌ته سه‌ر خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان.