كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لاتی قاڕه‌ی سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی “فرووزان”، “ئه‌بووزه‌ڕ” و “بێهرگان”، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به ئاسته‌نگییه‌كان، هه‌روه‌ها شێوه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانی ساڵی ١٤٠٠، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌ویه ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری وه‌لانانی سنوورداركردنی سه‌قفی حقووقه‌كانیان بوون.
به وته‌ی ناڕازییانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، به دوای به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی ڕۆژی ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ له كۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس، بڕیار درا كه دانانی سه‌قفی حقووقی كارمه‌ندانی ڕه‌سمی نه‌وت به پێی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ته‌نیا سنووری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نی وه‌لانرا و ئاسته‌نگییه‌كانی سه‌قفی حقووق و دیارده‌كانی دیكه كه هۆكاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانی ساڵی ١٤٠٠ن وه‌كوو خۆی ماونه‌ته‌وه.