كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی به‌شی خومه‌تگوزاری ئامووزش و په‌روه‌رشی ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به‌سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شاره به خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ناڕازییانه بریتین له: “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان و پێڕاگه‌یشتن به باروودۆخی خراپی پێشه‌ییان”. به وته‌ی ناڕازیان له ساڵی نوێ‌دا حقووقه‌كانیان زیادی نه‌كردووه كه به پێی بڕیاری دیوانی عیداله‌تی ئیداری حقووقی پێرسۆنێلی خه‌ده‌ماتی كه‌می كردووه و گه‌ر به‌رێوبه‌رانی ڕژیم سه‌ره‌نج نه‌ده‌ن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌به‌ن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.