ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه تاران، كه‌ره‌ج و ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌راردادی ٢٥ ساڵه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی چین و ئێران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رارداده بوون.
له تاران دژبه‌رانی ئه‌م قه‌رارداده له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و وتنه‌وه‌ی درووشم، ناڕه‌زایه‌تییی خۆیان له ئاست ئه‌م قه‌رارداده ده‌ربڕی. له جه‌هانشاری كه‌ره‌ج كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی ناڕازی، له به‌رامبه‌ر قه‌رمانداری ئه‌م شاره گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له شاری ئیسفه‌هانیش خه‌ڵك له ناڕه‌زایه‌تی به‌م قه‌رارداده له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌م ئۆستانه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له‌دژی واژۆی كرانی قه‌راردای ٢٥ ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ چین به‌ڕێوه‌چووه.