پاش چوار ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی گۆنبه‌دی كاووس دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی جهنایهتكارانهی پاسدارێكی خانه‌نشین كه ده‌ستدرێژیی جنسی بۆسه‌ر دوو كچی ٧ ساڵه و ٨ ساڵه ئه‌نجام دابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ئۆستانی گوڵستان هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه “له پاراستنی ئه‌منییه‌ت و هێرش كردن بۆسه‌ر دوژمنان و به‌دخوازان بۆ ساتێكیش ڕاناوه‌ستین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه پاراستنی نیزام بۆ ئێمه له هه‌موو بابه‌تێك واجبتره”.
ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی گونبه‌دی كاووس دژبه ئه‌زیه‌ت و ئازاری جنیسیی ئه‌م دوو منداڵه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه ده‌ستی پێكرد و له ڕۆژانی دواتریشدا درێژه‌ی بوو. ئه‌م دوو كچه كه‌م ته‌مه‌نه له كاتی كایه كردن‌دا له ترسی سه‌گێگ په‌نا ده‌به‌نه ده‌فته‌ری پاسه‌وانی به‌ندئاوی گوڵستان له ئاوایی “عه‌ره‌ب سۆره‌نگ” به‌ڵام له لایه‌ن پاسه‌وانی ٥٤ ساڵ ته‌مه‌نی بهندئاوهكهوه پێشهرمانه ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستدرێژیی جنسییه‌وه. خه‌ڵك به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه له ئاست ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته وه‌حشیانه‌یه ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان تێكهه‌ڵچوون و ده‌فته‌ری پاسه‌وانیی بهندئاوهكهیان ئاگر تێبه‌ردا. له ئاكامی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك، ئه‌م كه‌سه كه تا ئه‌و ڕۆژه ئازاد بوو، وێڕای ژماره‌یه‌كی دیكه له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكی دادگوسته‌ریی گونبه‌دی كاووس وێڕای ئه‌وه‌یكه هه‌واڵی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر دوو منداڵه‌كه‌ی به ده‌نگۆ له‌قه‌ڵه‌م دا وتی: “پزیشكی یاسایی ته‌وه‌ری ده‌ستدرێژی بو سه‌ر ئه‌م دوو كچه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و پاسه‌وانه‌كه به تۆمه‌تی فریودان و مرۆڤ ڕفاندن ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به‌ڵام كه‌سانێك به كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌گرتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ته‌مان خه‌ڵك هه‌ڵخڕێنن“. ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵكی ناڕازی كرد كه ده‌كه‌ونه ژێر چاوه‌دێریی یاساییه‌وه.
درۆودهلهسهكانی سه‌رۆكی دادگوسته‌ری و باقیی به‌رپرسانی ئه‌منیی به ئامانجی سووك كردنی سزا بۆ ئه‌م كه‌سه، خه‌ڵكی گۆنبه‌دی كاووسی تووڕه‌تر كرد و له ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌یه له ڕێگه‌ی بانگهێشتێكهوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوایان له خه‌ڵك كرد كه له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ریی ئه‌مشاره‌دا ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی. له وڵام به‌م بانگهێشته، ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی گۆنبه‌دی كاووس و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌منییه‌تی و نیزامی ڕژیم به‌م ته‌وه‌ره، له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری سزادانی تاوانباره‌كه بوون. تووڕه‌یی خه‌ڵكی ناڕازی كاتێك هه‌ڵچوو كه كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌ی ئه‌وان وه‌ك هه‌میشه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كه له گۆرگان و شوێنه‌كانی دیكه‌وه ڕه‌وانه‌ی گۆنبه‌دی كاووس كرابوون و هه‌موو ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌ستبوو، ڕووبه‌ڕوو بۆوه. هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر خه‌ڵكی تووڕه و وه‌گیان هاتوو له گه‌نده‌ڵی و زوڵم و سته‌می ڕژیمی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ موقاومه‌تی خه‌ڵك ڕووبه‌ڕوو بۆوه و خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێكی به‌رین له خه‌ڵك ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان تێكهه‌ڵچوون و ڕاویان ناون. له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه كه ژماره‌یه‌كی دیكه له خه‌ڵكی ناڕازی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هه‌تا ئێستاش كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی و نیزامیی توند به‌سه‌ر گۆنبه‌دی كاووسدا زاڵه، هێزه ئه‌منییه‌كان و گاردی ویژه له ئاست شاردا بڵاوبوونه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا هێڵی ئینتێرنێتی ناوچهكهیهیان تووشی كێشه كردووه و یان به ته‌واوی قهتعیان كردووه.
ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وام و چوار ڕۆژه‌ی خه‌ڵكی گۆنبه‌دی كاووس و ده‌ورووبه‌ر دژبه ڕژیم و نیگه‌رانیی و شڵه‌ژاویی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی و فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، له حاڵێكدایه كه ڕێك یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له سه‌راوانی به‌لووچستان له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتاری سووختبه‌ران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رین دژبه كۆماری ئسیلامی. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه چه‌ندین ڕۆژ درێژه‌ی بوو و كوشتاری سووختبه‌ران له لایه‌ن ڕژیمه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی به دۆسیه‌ی جه‌نایه‌تی كۆماری ئیسلامی زیاد كرد و بوو به به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ری دیكه بۆ دژه‌مرۆیی بوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی.
به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم ئه‌مجاره‌شیان فریوكارانه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی گۆنبه‌دی كاووسیان به ئاكامی “هاندانی دوژمنانی نیزام و میدیا بێگانه‌كان” ناولێبرد. ئه‌مجاره‌شیان له‌جیات وڵامدانه‌وه به ناڕه‌زایه‌تی و خواستی خه‌ڵك، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌كردن و ئینتێرنێتیان لێ قه‌تع كردن و هێزی سهركوتگهریان تێبه‌ردان و ژماره‌یه‌ك له ناڕازیانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. سه‌ران و به‌رپرسانی دز و گه‌نده‌ڵی ڕژیمی ئیسلامی كه له دابین كردنی پێداویستیی بژێوی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك داماو و بێتوانان، بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌ست ده‌به‌ن بۆ ئامرازی سه‌ركوت و سانسۆڕ و زهبهروزهنگ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م ئامرازانه به‌هێز بكه‌ن. میدیا سه‌ربه‌خۆ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هۆی ڕۆشنگه‌ری و وه‌ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان، به‌جۆرێك تووڕه‌یان ده‌كات كه خامنه‌یی له په‌یامی نهورۆزییهكهی خۆیدا كۆنتڕۆڵی ئه‌م بواره‌ی به‌ده‌ر له توانای حكوومه‌ت وه‌سف كرد و له به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌خاتری سهرنهكوتنیان له‌م بواره‌دا، ڕه‌خنه‌ی گرت. بێگومان ڕژیم له سه‌رده‌می ئینتێرنێتدا ناتوانێ خه‌ڵك له كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م تێكنۆلۆژییه و به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتیان بێبه‌ری بكات. خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ڕێكخستنی خه‌باتی خۆیان و گه‌یاندنی هه‌واڵ له كورترین ماوه‌دا بۆ هه‌موو جیهان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
سه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی پێویسته بزانن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا، ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیی جیدییه‌وه و هه‌وڵی ئه‌منییه‌تی و سهركوتگهرانهیان ناتوانێ ئه‌وان له خه‌باتی ڕۆژانه بۆ دابین كردنی ژیانێكی ئینسانی پاشگه‌ز بكات. ئه‌وان خۆیان شاهیدی ئه‌وه‌ن كه هه‌موو ڕۆژێ له گۆشه‌یه‌كی ئێران ته‌نیا چهخماخهیهك ده‌بێته هۆی گه‌شانه‌وه‌ی ئاگری تووڕه‌ی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك دژبه كۆماری ئیسلامی. زوڵم و هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری و هه‌ژاری و برسییه‌تی نه‌ته‌نیا خه‌ڵكی گۆنبه‌دی كاووس و سه‌راوان، به‌ڵكوو كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی هه‌موو ئێرانی وه‌گیان هێناوه. خه‌باتی خه‌ڵكی گۆنبه‌دی كاووس ئاڵقه‌یه‌كی دیكه‌یه له زنجیری خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی. پێویسته ئاڵقه‌كانی ژانی هاوبه‌شی خه‌ڵكی سه‌رتاسه‌ری ئێران وێك بخرێنه‌وه تا بتوانێ بناغه‌ی ئه‌م ڕژیمه دژه‌مرۆییه كه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی بێجگه‌له هه‌ژاری و برسییه‌تی و زه‌بروزه‌نگ و زه‌وت كردنی ئازادی و شه‌ڕ و كوشتار بۆ خه‌ڵك نییه، له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵكه‌نێ.