ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، به‌هۆی ته‌قه‌ی پۆلیسی ئه‌یاله‌تی ویسكانسینی ئه‌مریكا به‌ره‌و هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقایی، ژماره‌یه‌كی به‌رین له هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته له ناڕه‌زایه‌تی به توندوتیژیی پۆلیس هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی گرته ویدێئۆیه‌كی بڵاوكراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، پاش تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ناوی “وی جاكۆب” كه به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقاییه، پۆلیس ده‌یداته به‌ر ده‌ستڕێژ گولله. شایانی باسه، ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان له شاری كنوشار ڕوویداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه پاش به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تی له شاری كنوشا، یاسای ڕێگری له هاتووچووی شه‌وانه ڕاگه‌یه‌ندراوه.