پتر له دوو هه‌زار ئه‌ندامی یارمه‌تیده‌ری سووری، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بە هۆی بەستنی سنووره‌كانی سووریه له‌گه‌ڵ توركیا، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به سازكردنی زه‌نجیرێكی ئینسانی هۆشدارییان دایه ناوه‌نده كانی مافی مروڤ و ڕایانگه‌یاند: به بەستنی سنووره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سووریه كه ته‌نیا ڕێگه‌ی هاتنی یارمه‌تییه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی مافی و مروڤ و نێونه‌ته‌وه‌یه، تراژدیایه‌كی ئینسانی ڕوو ده‌دات. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ڕێكخراوی هاوده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌ی داخوازییه‌كی ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه كرد بۆ كرانه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی درگای هاتنه‌ژووره‌وه‌ی سنووری نیوان توركیا و سووریه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی چین و ڕووسیه وه‌كوو ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی شۆرای ئه‌منییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌كار هێنانی حه‌قی وتۆ، خوازیاری بەستنی ئه‌و ده‌روازەیە بوون. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، به ملیۆنان كه‌سی مه‌ده‌نی كه له ده‌ست ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵهاتوون و ئێستا له ناوچه‌ی “ئیدلیب” نیشته‌جێ بوون، له مه‌ترسی برسیه‌تی و لە ژێر سێبه‌ری مه‌رگ دان.