كۆمه‌ڵێك له دوكانداران و بازاڕیانی شاری یاسووج له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌و شاره له به‌رانبه‌ر پشتگوێ خستنی داواكاریه‌كانیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری كه‌هگیلویه و بویرئه‌حمه‌د كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه دوكانداران و بازاڕیانی ئه‌و شاره خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره‌ن، نه‌بوونی ئیمه‌نی له نێو بازاڕه كه لانی كه‌م ١٥ ساڵه پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، به‌پێی زانیاریه‌كان لانیكه‌م ٩٨٠ كه‌س له دوكانداران و بازاڕیانی ئه‌و شاره ڕایانگه‌یاندووه كه شاره‌داری مانگانه بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌ك باج لێ وه‌رده‌گرێت كه‌چی له به‌رانبه‌ردا هیچ جۆره خزمه‌تگوزاریه‌ك پێشكه‌ش به دوكانداران ناكات.
