ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، دانیشتووانی گوندی “كوچكی سۆفڵا”ی سه‌ر به شاری سه‌قز له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی كوالێتی ئاوی خواردنه‌وه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌و گونده هاوكات بووه له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری وه‌زیری وزه‌ی ڕژیم بۆ ئۆستانی كوردستان و كاتێك سه‌ردانی شاری سه‌قز و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كردووه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ناوچه‌كه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه تێكه‌ڵ به مادده‌ی “ئارسنیكه” و كێشه‌ی زۆری بۆ سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی ناوچه‌كه درووست كردووه ئه‌وه، له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له ئیمكاناتی ده‌رمانی و بێهداشتی بێببهشن.
