کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی میرئاوای بۆكان له‌ ئاست ڕووخاندنی خانووبەرەكانیان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی میرئاوای بۆكان له‌ ئاست ڕووخاندنی

لە چەند شەوی ڕابردوودا، هێزەکانی شارەداری لە گەڕەکی “میراوا”ی شاری بۆکان، بە بیانووی ئەوەیکە ژمارەیەک لە خانووی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە، بۆ سازکردنی خانوو جەوازی شارەدارییان نییە، ڕژاونەتە ناو ئەو گەڕەکە و بە پشتیوانیی فەرماندار، هێزە ئینتزامییەکان و شارەداری دەستیان کردووە بە ڕووخاندنی ژمارەیەک لە خانووبەرەی هاووڵاتییانی دەسکورت و بێ‌دەرەتانی ئەو گەڕەکه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه‌.

ئەم هەوڵەی بەرپرسانی ڕێژیم لە گەڕەکی میراوا لە کاتێکدایە کە زۆربەی هاووڵاتییان بەهۆی گرانبوونی لەڕادەبەدەری کەرەستەکانی بیناسازی و هەڵاوسانی بەردەوام توانای تەواوکرنی خانووەکانیان نییە. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌‌وه‌.