به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مۆسافیرانی میترۆی تاران له چه‌ند وێستگه‌ی له‌وانه، ویستگه‌ی “سادقییه”، خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان دژی سه‌ركۆتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر گرانی، نه‌بوونی ئاو وكاره‌با ده‌ربڕی و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ ویلایه‌تی فه‌قیه” و “بڕۆخێت ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” دڕێژه‌یان به خۆپێشاندانه‌كه‌ی خۆیان دا.