خه‌ڵكی هه‌ر دوو گوندی “داره‌توو” و ” ههشڵێی” شاری كامیاران له ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئه‌و شاره له به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كردن و قیر نه‌كردنی هه‌شت كیلوومهتر ڕێگای سه‌ره‌كی ئه‌و دوو گونده ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ٨ كیلومه‌تر له ڕێگای سه‌ره‌كی شاری كامیاران دوورن و قیر كردنی ئه‌و ڕێگایه تێچوویه‌كی ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ڕژیم نییه به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له شاری كامیاران ده‌بێ وه‌رزی زستانی هه‌موو ساڵێك به‌هۆی بوون به قوڕی ئه‌و ڕێگایه تووشی گرفت و كێشه‌ی هاتووچۆ ببنه‌وه. شایانی باسه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین جار له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان نامه بۆ به‌رپرسانی ئۆستانی سنه و كامیاران نووسراوه به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ڕێگای ئه‌و دوو گونده نه‌گیراوه‌ته به‌ر.