ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “ڕه‌به‌ت”ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆۆرته‌كان، كیشه‌ی قه‌تعی ئاو له‌و شاره چه‌ند مانگه درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌و ناوچه‌یه، ناوچه‌یه‌كی پڕئاو و سه‌رچاوه‌ی چه‌ند ڕووباری گه‌وره‌ی كوردستانه، به‌ڵام به هۆی پڕۆژه‌كانی سه‌دسازی و گوازتنه‌وه‌ی ئاو بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ، دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه تووشی كێشه‌ی كه‌م ئاوی هاتوون. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، له كاتی پاندیمی كۆرۆنا و گه‌رمای هاوین، ته‌ندرووستی بنه‌ماڵه‌كانیان به تایبه‌ت منداڵان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه.
