٢٥٠٠ كه‌س له ناڕازییانی ئاڵمانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌مه‌به‌ستی داخستنی كانزایه‌كی به‌ردی خه‌ڵۆز له غه‌ربی ئاڵمان، خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه زه‌نجیره‌یه‌كی ئینسانییان به درێژایی ٤ كیلۆمتر له نێوان گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ساز كرد. چالاكانی ژینگه پارێز له‌م باره‌وه ڕایانگه‌یاند: گه‌ر ئاڵمان بیه‌وه‌ێت له سه‌ر بڕیاره‌كانی خۆی له ڕێكه‌وتننامه‌ی كه‌ش و هه‌وای پاریس پێبه‌ند بێت، هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كی نییه جگه له‌وی كه ١٠ ساڵ زووتر چالاكی كانزاكانی به‌ردی خه‌ڵۆز له غه‌ربی ئاڵمان ڕابگرێت.