كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢1ی گوڵان، له شاره‌كانی تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، له‌ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی پێیشه‌ییان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان له تاران له‌به‌رانبه‌ر سازمانی به‌رنامه و بودجه كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، كرماشان و مه‌شهه‌د له به‌رانبه‌ر ناوه‌نده‌كانی به‌رنامه و بودجه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. كۆی گشتی داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوان بریتین له، به‌ڕێوه‌چوونی كاملی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی پیشه‌یی، په‌رداختی مه‌زایای كار، حه‌قی ئه‌شه‌عه، مافی دامه‌زراندن و سه‌ختی بارووجۆخی كار.