كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی مۆخابراتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شیركه‌ت ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی .
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یه‌ك به یه‌كی به‌نده‌كانی ئاییننامه‌ی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی دامه‌زراوه‌كان و كارمه‌ندانی شیركه‌ت، هه‌روه‌ها په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند: خوازیاری بهكردهو ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حقووق و مه‌زایای كرێكارانی ڕه‌سمی، قه‌راردادی و شیركهتین و له به‌یاننامه‌یه‌ك دا به‌ڵێنیان دا كه تا به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌و ناڕهزایهتییهكاینان ئه‌ده‌ن.