كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نایه‌عی فه‌لاد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان به كۆبوونه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر سه‌ندووقی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له تاران، خوازیاری پێراگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری هاوسانسازی و لابردنی سه‌قفی قه‌راردادی ده‌رمان به پێی ئایین نامه‌ی دامه‌زراندن و پێوه‌ره دیاریكراوه‌كانی فوولاد، په‌رداختی بۆن به پێی ئایین نامه‌ی دامه‌زراندنی فوولاد و به‌شه‌كانی دیكه،په‌رداختی داخوازییه‌كانی ساڵانی ٩١ و ٩٩، بیمه‌ی هاوسان وه‌كۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ناوه‌نده و دامه‌زراندنی بنه‌ماڵه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئه‌م سه‌نعه‌ته له به‌شی تواندنه‌وه‌ی ئاسن و شیركه‌ته‌كانی ژێرشاخه‌ی سه‌ندووقی خانه‌نشینكراوان، بوون.