ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی خۆڕه‌م ئاباد، شووش و ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ته‌ئمیین ئیجتیماعی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی حقووق به پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌ڕێه‌وه‌چوونی یاسای هاوسانسازی، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای ژماره ٩٦ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و په‌رداختی پاداش و مه‌زایای كۆتایی ساڵ هه‌روه‌ها له‌به‌رچاو گرتنی پێشینه‌ی پیشڕ سه‌خت و زیانباره‌كان له گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.