میلیشیای چه‌كداری سه‌ربه مۆقته‌دا سه‌در، ناسراو به ” كڵاو شینه‌كان“، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیانی عێراقی له مه‌یدانی ته‌حریر و بینای ناسراو به “ڕێستوورانی توركی” كه نزیك به‌و مه‌یدانه‌یه، داگیریان كرد. به‌دوای ئه‌وه‌شدا ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، به هێرش بردنه سه‌ر مه‌یدانی “ئهلسهدرین” كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازیانه له شاری نه‌جه‌ف، جهنایهتێكی دژه مرۆیی دیكه‌یان خۆڵقاند. ئه‌و گرووپه وه‌حشیه هاوشێوه‌ی براده‌ره‌كانیان له سپای پاسداران‌دا، به چه‌قۆ و چه‌ك و ساتۆر له گیانی ناڕازیان به‌ربوون و سه‌ر و سینگیان دانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و چادره‌كانیان لێ ئاگر تێبه‌ردان. ئیداره‌ی ته‌ندرووستیی نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشی كڵاوشینه‌كان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، ٢٣ كه‌س كوژراون و ١٩٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستیی ١٦ كه‌سیان ناجێگیره. ئه‌وان بۆ كوشتن و ڕفاندنی برینداره‌كان ته‌نانه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانیش. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و جه‌نایه‌تانه لاوانی ناڕازی به‌گژیان داهاتن و ڕۆژی دواتری مه‌یدانی “ئهلسهدرین“یان گرته‌وه و به یارمه‌تیی بێ ده‌ریغی خه‌ڵك چادرهكاینان دووباره هه‌ڵداوه. هه‌ڵبه‌ت ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش كڵاوشینه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر مه‌یدانی “ئهلتهربیه” له كه‌ربه‌لا و لانیكه‌م كه‌سێكیان كوشت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندار كرد.
ئه‌و جه‌نایه‌ته دژه‌مرۆییانه له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه و تووڕه‌یی به‌رینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌تایبه‌ت له به‌غدا و پارێزگا شیعه‌نشینه‌كانی به‌سره، زه‌یقار، میسان، واست و ئه‌لموسه‌ننا به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. خه‌ڵكی ناڕازی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به به‌رز كردنه‌وه‌ی درووشم دژبه كۆماری ئیسلامی و حیزبه گه‌نده‌ڵه ئیسلامیه‌كانی نزیك به‌و ڕژیمه، ئه‌و جهنایهتانهیان مه‌حكووم كرد. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به‌رینه زۆر زوو له میدیاكاندا ده‌نگی داوه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا و هێندێك له باڵوێزخانه‌كانی وڵاتانی دیكه له به‌غدا، ئه‌و كرده‌وه دژه مرۆییه‌یان مه‌حكووم كرد.
ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی عێراق له به‌غدا و پارێزگانی ناوه‌ند و باكوور، له یه‌كی مانگی ئۆكتۆبره‌وه دژبه هه‌ژاری و بێكاری و باروودۆخی ناله‌باری بژیوی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه عێراق ڕۆژانه به فرۆشتنی پتر له سێ ملیۆن بۆشكه نه‌وت، ئیمكاناتی ماڵیی زۆری له ئیختیار دایه. خه‌ڵكی عێراق له سیستمێك ناڕازین كه به ڕێكه‌وتن و هاوكاریی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی پێكهاتووه و ١٧ ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان به پێی ئاراسته‌ی تایفه‌گه‌ری و ئایین له نێوان خۆیاندا به‌ش كردووه. سه‌روه‌ت و سامانی به‌رینی عێراقیان له ڕێگه‌ی دزی و تاڵانه‌وه خستووه‌ته ئیختیار خۆیانه‌وه و خه‌ڵك و كۆمه‌ڵی عێراقیان له شۆغڵ و ئیمكاناتی ژیان و خۆشبژیوی بێبه‌ری كردووه. خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و له‌سه‌ر كار لاچوونی هه‌موو كه‌سایه‌تی و گرووپه سیاسیه‌كانن. ئه‌وان به گه‌نده‌ڵ و دز و ده‌ست نیشانده‌ی بێگانه ده‌زانن. خه‌ڵكی ناڕازی له یه‌كه‌مین هه‌نگاویاندا توانیان سه‌رۆك وه‌زیران ناچار به ئیستعفا بكه‌ن و به‌شێك له مه‌رجه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا بسه‌پێنن. خه‌ڵك دژی هه‌ر كه‌سایه‌تی و گرووپێكی جێنشینه كه مه‌یلی به‌ره‌و گرووپه ئیسلامیه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی بێت.
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ڕادیكاڵ و مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی عێراق به به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشم و ده‌ربڕینی داخوازیه پێشكه‌وتووه‌كانیان له‌وانه ئه‌منیه‌ت، بنبڕ كردنی گه‌نده‌ڵی و دزی، دابین كردنی شوغڵ و ئیمكاناتی بژێوی، ئاو و به‌رق و خزمه‌تگوزاریی بارهێنان و ته‌ندرووستی، خواستی به‌شێكی به‌رینی كۆمه‌ڵگای عێراق نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات. هه‌ربۆیه به ده‌یان ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی عێراق و ناوچه‌كه پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه تاقمی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕه‌وته سیاسیه‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه تا به فریو و هه‌ڕه‌شه و ته‌قینه‌وه و ڕفاندن و تیرۆر و كوشتنی پتر له ٦٠٠ كه‌س و بریندار كردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س، به‌ر به‌و بزووتنه‌وه‌یه بگرن، به‌ڵام هێشتا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای كه‌م و كوڕیه‌كانی، ده‌ستكه‌وتی زۆری به‌ده‌ست هێناوه كه هه‌روا به ئاسانی وه‌رناگیرێنه‌وه. به‌جۆرێك كه ئه‌مڕۆ بووه‌ته هێزێكی گرینگ له دیاری كردنی مه‌سیری سیاسیی كۆمه‌ڵگادا و كه‌س ناتوانێ حاشا له بوونی بكات. تا جێگه‌یه‌ك كه نه گرووپه سیاسیه‌كان و نه سه‌رۆك كۆمار نه‌یانتوانیوه كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیار بكه‌ن كه ناڕازیان قه‌بووڵیان بێت. هاتنه سه‌ركاری محه‌ممه‌د عه‌لاویش ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی ناڕازیان به‌ره‌وڕوو بۆوه.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی تاقمی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزب و گرووپه گه‌نده‌ڵه‌كان و كۆماری ئیسلامی و ئه‌مریكای له عێراق خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و دزی و گهندهڵیهكانیانی كردووه‌ته ئامانج. هه‌ربۆیه ئه‌وانیش بوونه‌ته دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی هێرش و جه‌نایه‌ت و زه‌بر و زه‌نگه‌وه له‌ناوی به‌رن. كرده‌وه‌ی جهنایهتكارانهی موقته‌دا سه‌در و هێرش بردنه سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی له به‌غدا و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له‌ژێرناوی هه‌وڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی باروودۆخی ئارام، به‌شێك له‌و پیلانه‌یه كه دژبه‌و بزووتنه‌وه‌یه گرتوویانه‌ته به‌ر و بڕیاره‌كه‌ی له قۆم له نێوان ئه‌و و هادی عامری به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبی و سپای پاسداران ده‌ركراوه. ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌یه بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران، په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕوخساری جه‌نایه‌تكار و ڕیاكارانهی موقته‌دا سه‌در و باقی گرووپه ئیسلامیه‌كان لادا و ڕووی ڕاسته‌قینه‌یانی بۆ كه‌سانی خۆشباوه‌ڕ وه‌ده‌ر خست.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هاوسه‌نگیه‌كی هێزی تازه‌ی له عێراق خوڵقاندووه. به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پێگه‌ی كۆماری ئیسلامیش له عێراق زۆر لاواز بووه. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێك ڕژیم توانیی له ڕێگه‌ی نفووزێك كه هه‌یبوو، نووری مالكیی نزیك به‌خۆی، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له به‌رامبه‌ر ئه‌یاد عه‌لاویدا شكستی خواردبوو، بخاته سه‌ر كورسیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ئێستادا ناوێرێ ته‌نانه‌ت به ئاشكرا له محه‌ممه‌د عه‌لاویش لایه‌نگری بكات.
به‌ڵام له ڕاستیدا نه كۆماری ئیسلامی و نه ئه‌مریكا به‌و ئاسانیه یه‌خه‌ی خه‌ڵكی عێراق به‌رناده‌ن. ڕزگاربوونی خه‌ڵك له‌ده‌ست ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ته‌نیا له گره‌وی پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌نگاو هه‌ڵێنان به‌ره‌و شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دایه به ڕێبه‌ری چینی كرێكار و باقی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و وڵاته. به له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز و خواسته ئابووریه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ده‌توانین بڵێین كه هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و ئاراسته‌یه هه‌ڵگیراوه. به‌ڵام كه‌م و كوڕیهكانیشی كه‌م نین. هێشتا ڕێبه‌ری شۆڕگێڕانه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نه‌یتوانیوه له ئاست سه‌رتاسه‌ریدا به ڕاگه‌یاندنی ستراتێژی ڕوون مه‌سیری خه‌بات دیاری بكات و ڕێبه‌ریی خۆی بۆ شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیی داهاتوو له ناو دڵی كۆمه‌ڵگادا جێ بخات .