ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دادگایی كردنی ١٠ كه‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی “ماركسیست لێنێنیستی” توركییه له دادگایه‌كی باڵای ئه‌یاله‌تی مۆنیخ، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆر لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چه‌ند كاتژمێر دوای ده‌ركرانی حوكمی زیندان بۆ ئه‌م ده كه‌سه، ئه‌ندامێكی پارتی چه‌پی ئاڵمان له فڕاكسیۆنی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌دا، ده‌ركرانی ئه‌م حوكمه‌ی له‌ڕاستای هاندانی “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” بۆ سه‌ركوتی زیاتری نه‌یاران ناوبرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه بووه. شایانی باسه، دادگایی كردنی ئه‌م كه‌سانه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی توركییه و چه‌په‌كانی ئاڵمان به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.