به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتیانی خه‌ڵكی ئارژانیتن له بۆنس ئایرێس، پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ئاست ڕێفۆرمی ده‌زگای قه‌زایی ئه‌م وڵاته ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
گه‌ڵاڵه‌ی ڕێفۆرمی ده‌زگای قه‌زایی كه له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئارژانتینه‌وه ئاماده كراوه پێشتر له لایه‌ن پاڕله‌مانی پیرانی ئه‌م وڵاته‌وه په‌سند كرابوو. شایانی باسه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه یه‌كێك له میحوه‌ره‌كانی یه‌كپارچه كردنی ده‌زگای قه‌زایی فێدڕاڵه له‌گه‌ڵ دادگای سزای ئابووری. به وته‌ی نه‌یاران، ئه‌م ڕێفۆرمه كۆنتڕۆڵی ده‌زگای قه‌زایی زیاتر ده‌كات و ڕێگا بۆ سزانه‌درانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته كه چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌یه، خۆش ده‌كات.