کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی کۆمەڵانی خەڵک بە قەتعی برق و کەم ئاوی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

اعتراض‌های گسترده در شهرهای مختلف ایران به قطعی برق 1

شەوی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێکی بەرێن لە خەڵکی شاره‌كانی ئۆستانی گۆڵستان له‌وانه‌ “گۆنبه‌دی كاووس”، به‌نده‌ر گه‌ز”، “به‌نده‌ر تۆركه‌مه‌ن” و “ئاق قه‌لا” هه‌روه‌ها شاری كازروون له‌ ئۆستانی فارس، شاره‌كانی “بابۆل”، “بابۆلسه‌ر”، “ئامۆل”، “قائێمشه‌هر”، “شاری ڕه‌ی” وشیراز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئاو و پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شارانه‌ و له‌ شاری “كوردكووی” له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با به‌ شێوه‌ی درێژماوه‌ و بێ ئاگاداری پێشوو، هه‌زاران كێشه‌ و گرفتی بۆ کۆمەڵانی خه‌ڵكی ئێران درووست کردووە. كاره‌با ڕۆژانه‌ سێ بۆ چوار جار ده‌ڕوات و به‌ شوێن پچڕانی كاره‌با ئاویش نامێنێت. پچڕانی كاره‌با بووه‌ته‌ هۆی زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ بۆ كاسبكاران و هاووڵاتییان ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌كانیش تووشی كێشه‌ بوون و تووشبووانی كۆرۆنا و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ له‌ ژێر مه‌ترسی گیان له‌ ده‌ست دان دان. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاری “گۆنبه‌دی كاووس” هێزه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكیان گه‌مارۆ دابوو.