به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کوالیتی خراپی خۆراکی ڕۆژانەی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ناڕەزایەتیی ژنانی بەندکراو ئهو زیندانهی لێكهوتهوه.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بەرنامەی خواردنی بەندی ژنانی زیندانی ورمێ گۆڕدراوە و ژنانی بەندکراو بە هۆی کوالیتی خراپی خواردنەکان چەندین جار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و سەرباری بەڵێنی بەرپرسانی زیندان بۆ باشترکردنی خواردنەکان، هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گۆشت لە بهرنامهی خۆراکی زیندان سڕدراوەتەوە و بەرپرسانی زیندانیش هەتا ئێستا هۆکارەکەیان ڕانەگەیاندووە. شایانی باسه، بە هۆی لهخوارێ بوونی کوالیتی خۆراکەکان، بەندکراوان ناچارن لە گیرفانی خۆیان خەرج بکەن و بە هۆی نەبوونی ئیمکانات و ناتەندروستبوونی شوێنی چێشت لێنان لە ناو بەندی ژنانی زیندان، چەند بەندکراوێک تووشی نەخۆشی بوون.