ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و چالاكانی سه‌ندیكایی سه‌رتاسه‌ری ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یانییه‌ی جیاجیا، په‌سه‌ندكراوی شوڕای باڵای كاری ڕژیم سه‌باره‌ت به دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ یان مه‌حكووم كرد.
له به‌یانییه‌ی سه‌ندیكاری كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په هاتووه: “ئێمه كرێكاران وێڕای لقاودانی زیاتری سیمای دژه كرێكاریی ئه‌ندامانی پێكهاتوو له شوڕای باڵای كاری ڕژیم، له‌ئاست ئه‌م سووكایه‌تییه‌ی پارێزه‌رانی سه‌رمایه له دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ ناڕازیین و خوزایاری دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ٩ ملیۆن تمه‌ن بۆ ساڵی ٩٩ن. هه‌روه‌ها شوڕای خانه‌شین كراوانی ئێران له به‌یانییه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه كه “چینی كرێكاری ئێران له‌وانه شاغلین و خانه‌نشین كراوان ئه‌م نومایشه گاڵته‌جاره‌ی دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ قه‌بووڵ ناكه‌ن و لێبڕاوانه‌تر له جاران، وه‌ڵامی یه‌كگرتووانه‌ی خۆیان به‌م په‌سندكراوه ده‌ده‌نه‌وه. له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “كرێكارانی وشیار و ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و پارێزه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، هیچ كات فریوی كه‌سانێك كه ساڵانێكی زۆره خزمه‌ت ده‌كه‌ن به چه‌وسێنه‌رانی كرێكاران، ناخۆن. ئه‌م كه‌سانه نوێنه‌ری كرێكاران نین، به‌ڵكوو به باج وه‌رگرتن له سه‌رمایه‌داران و كارفه‌رماكان، له پشته‌وه چه‌قۆ له چینی كرێكار ده‌ده‌ن. هاوكات یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێرانیش وێڕای ڕاگه‌یاندنی دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی دیاری كراوی حه‌قده‌ست، ڕایگه‌یاندووه كه چینی كرێكاری ئێران ژیانی چه‌ندین قات له‌ژێر هێڵی هه‌ژار به شایانی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان نازانێ و هه‌ر بۆیه له‌ته‌واو توانایی و پۆتانسیله‌یه‌كانی خۆی بۆ وه‌دیهاتنی خواست و داخوازییه ڕه‌واكانی به ملیۆن كرێكاری ئێران و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.