هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی دانیشتنی “هه‌نگاو به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ژینگه” رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویورك، كۆمه‌ڵێك له ژینگه پارێزان له ناڕه‌زایه‌تیی به قازانج په‌ره‌ستی نیزامی بانكی جیهانی له به‌رامبه‌ر له‌قی “بی ئێن پێ” پاریبا كۆبوونه‌ته‌وه.
به باوه‌ڕی ناڕازیان، ڕێكه‌وتنی خاوه‌ن بانكه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا كرده‌وه‌یه‌كی ته‌بلیغاتیه بۆ ئه‌و بانكانه له‌به‌رچاوی بیروڕای گشتی بپارێزن. به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه، ١٣٠ بانكی جیهانی به‌ڵێنیان داوه كه له ماوه‌ی چوار ساڵدا ڕێكه‌وتنی ئیقلیمی په‌یڕه‌و كه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ناو ئه‌م بانكانه‌دا، چه‌ندین بانكی وه‌ك “سیتی گرووپی ئه‌مریكا، “میزۆهۆ”ی ژاپۆن و بانكی “ئای سی بی سی”ی چین له سه‌نعه‌تی نه‌وتیدا سه‌رمایه گوزاریان كردووه. كه ده‌ستی باڵایان له تێكدانی ژینگه بووه.