
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێز له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئێقلیمی “كوپ ٢٥” له مادرید، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان به چوونه‌سه‌روه‌ی گازی گوڵخانه‌یی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م چالاكوانه چوار ڕێگای سه‌ره‌كی ناوچه‌كه به شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داخست و به وتنی چه‌ندین دروشم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كه‌م كردنه‌وه گازی گوڵخانه‌یی بوون. شایانی باسه، كاربه‌ده‌ستانی ٢٠٠ وڵاتی جیهان له نێوان ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌ربڵاو سه‌باره‌ت به بارودۆخی گوڕانكاری ئێقلیمی، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له مادرید دانوستانیان هه‌یه.
