چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ناسراو به “ڕاپه‌ڕینی له‌ناوچوون”، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ پشتیوانی له سه‌نعه‌ت و كارخانه‌كانی ئه‌م وڵاته، خۆیان به میله‌كانی بینای وه‌زاره‌تی ئابووری به‌ستووه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه ته‌نیا ڕۆژێك دوای ئه‌وه ڕوویداوه كه ده‌وڵه‌تی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” به‌ڵێنی دا كه بڕی ١٥ میلیارد یۆرۆ به كارخانه‌كان و سه‌نایه‌عی ئه‌م وڵاته كه‌به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا زیانیان پێگه‌یشتووه، بدات. چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی له‌ناوچوون، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه پشتیوانییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته هۆی زیان پێگه‌یشتنی زیاتر به ژینگه و سرووشت.