
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی فرۆشگا زنجیره‌ییه‌كانی رفاه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌دانی مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی “شیركه‌تی فرۆشگا زنجیره‌ییه‌كانی رفاه” به نوێنه‌رایه‌تیی له ٨ هه‌زار پێرسۆنێلی سه‌رتاسه‌ری ئه‌م شیركه‌ته له ئێران، له‌ئاست نه‌دانی مه‌زایاكانی پێوه‌ندیدار به كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی ناڕازییان، نه‌دانی مه‌زایاكانی پێوه‌ندیدار به كاره‌كه‌یان تا به‌ر له سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت په‌رداخت كراوه.
