کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی پیرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی كه‌ره‌ج

اعتراض پرسنل بیمارستان خمینی کرج4

ڕۆژی شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ پیرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی كه‌ره‌ج، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ ساڵ له‌ حقووقه‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ شه‌قامی بێهشتی ئه‌مشاره‌ و به‌ستنی ڕێگای هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌كان، خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان بوون. پیرسۆنێلی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كه‌ پێشتریش له‌م پێوه‌نده‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، ده‌ڵێن: به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌ خواسته‌كانیان، پێیانیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ قه‌رزداره‌ و به‌هۆی كه‌مبوونی نه‌ختینه‌، ناتوانن حقووقی دواخراوی پێرسۆنێله‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن.