به هه‌زاران كه‌س له په‌ناخوازانی دانیشتووی دوورگه‌ی “لێسبووس”ی یونان، ڕۆژی هه‌ینی له ناڕه‌زایه‌تیی به بیناكردنی كه‌مپی نوێ بۆ نیشته‌جێ كردنی كۆچبه‌ران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپی “مووریا” كه ١٣ هه‌زار په‌ناخواز و كۆچبه‌ری تێدایه، به هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه په‌ناخوازان خوازیاری وه‌رگیرانیان له لایه‌ن وڵاتانی ئۆرپاییه‌وه‌ن و كه‌مپه‌كان به‌جێهێڵن. كه‌مپی مووریا كه سه‌ره‌تا بۆ نیشته‌جێ كردنی ٣ هه‌زار كه‌س دابین كرابوو، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی په‌ناخوازان ١٣ هه‌زار كۆچبه‌ر تێدای نیشته‌جێ كرابوون كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون.