كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری ڕه‌ئیسی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه بۆ ڕێزگرتن له كارمه‌ندانی ناوه‌ندی ده‌رمانی هۆڕنی قه‌تاره‌كان، كه‌شتییه‌كان و كارخانه‌كان لێ بده‌ن، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر “كیانووش جه‌هانپوور” سه‌رۆكی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕایگه‌یاندبوو: داوا ده‌كات كه به ئاڕاسته‌ی ڕێزگرتن له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی، له ڕێكه‌وتی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز له هه‌نگاوێكی سه‌مبۆلیكدا، كاتژمێر ٨ شه‌و، هۆڕنی قه‌تاره‌كان، كه‌شتییه‌كان و كارخانه‌كان لێ بده‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه په‌ره‌ستارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه به جێگه‌ی ئه‌م كارانه، خواسته‌كانیان له‌وانه، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای ته‌عره‌فه‌گوزاری په‌ره‌ستاری، گه‌شه پێدانی به‌هره‌وه‌ری و نه‌مانی هه‌ڵاواردن له نێوان په‌ره‌ستاران جێبه‌جێ بكه‌ن. ده‌شڵێن: زۆربه‌ی په‌ره‌ستاران ته‌نانه‌ت حه‌قێك كه وه‌ك پاداش بۆ ده‌ورانی كۆرۆنا دیاری كرابوو وه‌رنه‌گرتووه و ئێستا ده‌یانه‌وێت بۆ ڕێزگرتن له ئێمه هۆڕن لێده‌ن.