نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س له په‌ره‌ستارانی شیركه‌تی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به شێوه‌ی قه‌رارداد كاتی كار ده‌كه‌ن، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان بۆ ڕه‌سمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان، كاره‌كانیان جێهێشتووه و له درێژ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان خۆیان بواردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران به تایبه‌ت په‌ره‌ستارانی شیركه‌تی كه به قه‌راردادی ٨٩ ڕۆژی تا یه‌ك ساڵه و به لانیكه‌می حه‌قده‌ست دامه‌زراون، به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوازی قه‌رارداده‌كانیان، دواخرانی حقووق و مه‌زایاكانیان و بارودۆخی دژواری كاریان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو و خوازیاری گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان له گرێبه‌ستییه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون.