ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، ٢٥٠ ماموه‌ستانی زانكۆ و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نیی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك له ئاست مه‌رگی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له سنووری ئێران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری ئه‌وه بوون كه ده‌وڵه‌تی ئێران له خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان داوای لێبۆردن بكات.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كه‌سه مه‌ده‌نی و سیاسیانه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م به‌یانیه‌یه‌دا داوایان له حكوومه‌تی ئێران كرد كه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه ڕوون كردنه‌وه بدات و تاوانبارانیش بناسێنێت و سزایان بدات.
شایانی باسه، نزیك ٥٠ كه‌س له هاووڵاتیانی ئه‌فغانستانی كه له ١٣ی گوڵان دا به شێوه‌ی نایاسایی له مه‌سیری زۆلفه‌قاره‌وه‌ی ویستبوویان بێنه ئێران له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر سنووری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و پاشان ده‌یانخه‌نه ناو ڕووباری هه‌ریرووده‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كاره‌به‌ده‌ستانی ئه‌فغان هه‌تا ئێستا مه‌رگ و بێ سه‌ر و شوێن بوونی نزیك به ٢٠ كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه‌یان ته‌ئید كردووه.