کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی شۆفیره‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ شاری دامغان

اعتراض و اعتصاب رانندگان نيسان باری در شهر دامغان 1

اعتراض و اعتصاب رانندگان نيسان باری در شهر دامغان 1

كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفیره‌ بارهه‌ڵگره‌كانی شاری دامغان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گوڵان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دیاری نه‌كرانی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی جگه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دیاری نه‌كرانی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست بارودۆخی سه‌ختی كاره‌كه‌شیان ناڕازیین و به‌ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی بازاڕی ته‌ڕه‌باری ئه‌مشاره‌، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.