رۆژی چوارشه‌ممه ٨ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له مینی بووس دارانی شارستانی سیره‌ك له ئۆستانی هۆرمۆزگان، له ناره‌زایه‌تیی به پێرانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌مشاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی په‌خش و پاڵاوتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، به بێ له‌به‌رچاو گرتنی مه‌ودای پێواوتووی ماشێنه‌كان، به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاخی سوته‌مه‌نی، كارتی سوته‌مه‌نییه‌كانیانیان له‌كار خستووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا و كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مسافره‌كانیان، و نه‌بوونی هیچ حیمایه‌تێكی ده‌ۆڵه‌تی، بژێوی ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.