مۆعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی باغ مهلك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان و نادیاربوونی بارودۆخی كاریان، له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لیمانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: زۆربه‌یان له شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه له ئاموزش و په‌روه‌رشن و ئێستا خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی كاریان له قه‌راردادییه‌وه بۆ حهقولتهدریسین. ده‌شڵێن: دوای شه‌ش ساڵ خزمه‌ت كردن له ئاموزش و په‌روه‌رش و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان له گیرفانیان و چوون بۆ گونده‌كانی دووره ده‌ست به‌مه‌به‌ستی ئاماده بوون له سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس و ته‌حه‌مۆلی هه‌موو ئه‌م سه‌ختییانه، ئێستا شایه‌تی ئه‌وه‌ین كه چه‌ندین كه‌س له هاوكاره‌كانیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. شایانی باسه، مۆعه‌لیمانی ناڕازیی گرینگ‌ترین خواستی خۆیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌خشنامه‌ی ده‌ركردنی مۆعهلیمان له كه‌رتی په‌روه‌رده و دامه‌زراندنیان له‌م ناوه‌نده.