ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر له ١٦ هه‌زار مۆعه‌لیمی په‌یمانی شاغل له ئاموزش و په‌روه‌رش له ئاست هه‌ڵاواردن له په‌رداخت كردنی حقووقه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازییان، وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش به پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه، به‌شێك له حقووقی مۆعه‌لیمانی په‌یمانی په‌رداخت ناكات و له ئاست مۆعه‌لیمانی هاوشێوه‌ی خۆیان له ئاموزش و په‌روه‌رش حقووقی كه‌متر وه‌رده‌گرن. مۆعهلیمان له ڕێگه‌ی ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رانی مه‌جلسی ڕژیم، خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون.