كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی ناڕه‌سمی كه له ژێرچاودێری قانوونی كار، كار ده‌كه‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست زیادكرانی ٢٦ له‌سه‌دی پایه حقووقه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له دانیشتنی شوڕای باڵای كاری ڕژیم له ڕێكه‌وتی ١٧ی جۆزه‌ردان و به‌دوای چه‌ندین سه‌عات تاوتوێ كردنی ئه‌م ته‌وه‌ره، سه‌رئه‌نجام بڕیار درا كه لانیكهمی حقووقی مۆعهلیمان ناڕه‌سمی ٢٦ له‌سه‌د و حه‌قی مه‌سكه‌ن ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن زیاد بكرێ. به‌ڵام ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م مه‌زایایه هه‌روه‌ك مه‌زایاكانی دیكه له‌وانه حه‌قی سه‌نه‌وات و بۆنی خاروبار به كرێكارانی ڕۆژمۆزد له‌وانه مۆعه‌لیمانی ئازاد و مۆعهلیمانێك كه له‌ژێر چاودێری قانوونی كار چالاكی ده‌كه‌ن، په‌رداخت ناكرێ.