كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی غه‌یره ئینتفاعی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامیی له تاران، خوازیاری دیاری كرانی بارودۆخی دامه‌زران و زیادكرانی حقووقه‌كانیان بوون.
ناڕازییان كه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای دامه‌زراندنی ئاموزشیاران و فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، په‌سه‌ندكراوی مه‌جلیس بوون، ده‌ڵێن: مه‌جلیسی ده‌یه‌م، یاسایه‌كی بۆ دامه‌زراندنی ئاموزشیاران و فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی په‌سه‌ند كردووه كه به پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی ئازموونهوه، بارودۆخی كاریان بگۆرێ. ئه‌مه له حاڵێكدایه ناڕازییان كه‌خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئازموونی دامه‌زراندن له زانكۆی فهرههنگیانن، ده‌ڵێن: داوایان لێ كراوه‌كه بۆ درێژه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵیان له‌م ئازموونهدا به‌شداری بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری قه‌بووڵ نه‌كردنی ئه‌م داواكارییه، ده‌بێ كۆتایی به هاوكاریان له‌گه‌ڵ ئاموزش و په‌روه‌رش بێنن.