كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی شاغڵ له مه‌دره‌سه‌كانی غه‌یره ئینتفاعی له‌ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵاواردن له نێوان مۆعه‌لیمان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م مۆعه‌لیمانه كه لایه‌نی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ به‌شی خسووسی ئاموزشن، به‌دوای ته‌عتیل كرانی مه‌دره‌سه‌كان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، كاره‌كه‌یان كه به شێوه‌ی سه‌عاتی بوو له‌ده‌ستداوه. به‌وته‌ی ناڕازییان، قه‌رارداده‌كانیان به شێوه‌ی سه‌عاتییه و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه پێیان ده‌درێ زۆر كه‌متره له مۆعه‌لیمانی ڕه‌سمی و بیمه‌كانیشیان به شێوه‌ی سه‌عاتی ده‌خرێته حیسابی سازامانی ته‌ئیمنی ئیجتماعییه‌وه. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا‌دا نازانن كه شموولی بیمه‌ی بێكاری ده‌بن یان نا.