كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ساڵی ٩٣، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به بیلاته‌كلیفی بارودۆخی دامه‌زراندنیان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م مۆعه‌لیمانه كه ژماره‌یان ده‌گاته چه‌ند سه‌د كه‌س، ده‌ڵێن: نزیكه‌ی ١٣ هه‌زار مۆعه‌لیمی خه‌رید خه‌ده‌مات له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی ئێران، خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی دامه‌زراندنیان و یه‌كسان كردنی شێوه‌ی قهراردادهكانیانن. به‌وته‌ی مۆعه‌لیمانی ناڕازیی، هاوكاره‌كانیان له‌هه‌ندێ له ئۆستانه‌كان مانگانه ته‌نیا بڕی ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن و ته‌نیا ١٠ ڕۆژ بیمه‌ن، له‌حاڵێكدا كه سه‌عات كاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ مۆعه‌لیمانی ڕه‌سمی هیچ جیاوازییه‌كی نییه. یه‌كێكی دیكه له داخوازی مۆعه‌لیمانی خه‌رید خدمه‌ت، یه‌كسان كردنی قهراردادهكانیانه و ده‌ڵێن: قه‌رارداده‌كان له هه‌ر ئۆستانێك جیاوازه و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه ته‌نیا شتێك كه بۆیان گرینكه، گۆڕینی بارودۆخی دامه‌زراندنیانه.