به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له كڕیارانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون له “شه‌هر ئافتاب”ی كیش، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاده‌ست نه‌كرانی ماڵه‌كانیان له به‌رامبه‌ر سازمانی مه‌نته‌قه ئازاد ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ئاست ڕاده‌ست نه‌كرانی ماڵه‌كانیان ئێعتڕازیان هه‌یه و خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی ئه‌م پڕۆژه ڕاگیراوه بوون. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هه‌ندێ له به‌رپرسانی جه‌زیره‌ی كیش له‌وانه، جێگری فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه گشتییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌راسه‌ت و مودیری سازمانی مه‌نته‌قه ئازادی كیش، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداریان كردووه و به‌ڵێنیان پێ داون كه له زووترین كات به خواسته‌كانیان ڕابگه‌ن.