به سه‌دان كه‌شاوه‌رزی دانماڕكی ڕۆژی شه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، به هێنانی تراكتۆره‌كانیان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كانی كۆپێنهاگ له ئاست له‌ناوبردنی به ملیۆن مینك واته “ڕاسوو” له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی دانماڕك، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ندین ناڕه‌زایه‌تیی هاوشێوه‌ی دیكه له شاره‌كانی دانماڕك به‌ڕێوه‌چووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له مه‌زراكانی په‌روه‌رده‌كردنی مینك له دانماڕك، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته له هه‌وڵێك بۆ پێش‌گرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه، به ملیۆن ڕاسووی له‌ناو بردووه. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌وڵه‌تی دانماڕك بۆ له‌ناوبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌كردنی ڕاسوو، ویرووسی كۆرۆنای كردووه‌ته بیانوو. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، وه‌زیری كه‌شاوه‌رزی دانماڕك ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.