ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی جوولیان ئاسانژ، دامه‌زرێنه‌ری ویكی لیكس، له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌گه‌ری گه‌ڕانده‌نه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ر دادگایی ناوه‌ندیی له‌نده‌ن ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
دانیشتنه‌كانی دادگایی جوولیان ئاسانژ، كه به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی كۆرۆنا به‌ڕێوه نه‌چووبوو، له ئێستادا بۆ جارێكی دیكه له له‌نده‌ن درێژه‌ی هه‌یه. قازیه‌كانی دادگای له‌نده‌ن پێویسته سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسانژ بڕیار بده‌ن. ناڕازیان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌یه و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد ڕایانگه‌یاندووه كه “ته‌نیا یه‌ك بڕیار ده‌توانێ بوونی هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نابێ دادگا، ئاسانژ بۆ ئه‌مریكا بگه‌ڕێنێته‌وه”. جوولیان ئاسانژی ٤٨ ساڵ ته‌مه‌ن كه دامه‌زرێنه‌ری ویكی لیكسه، له ڕێكه‌وتی ١١ی ئاوریلی ٢٠١٩ه‌وه هه‌تا ئێستا له زیندانی ئه‌منییه‌تیی “بلمارش”دا به‌سه‌ر ده‌بات. شایانی باسه، له ساڵی ٢٠١٠دا ویكی لیكس گرته‌ی ویدێئۆیی و ده‌نگی هه‌زاران به‌ڵگه‌ی نهێنیی ئۆپراسیۆنه نیزامیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستانی بڵاوكرده‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له هێندێك له‌و به‌ڵگانه‌دا كوشتنی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی و هه‌ڵسووكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.