ژماره‌یه‌ك له كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانیی دانیشتووی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له به‌رامبه‌ر بانكه‌كانی سادرات، له شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م كه‌سانه كه به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه، له ئاست مه‌سدوود كرانی كارته بانكییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان له مه‌شهه‌د: له ڕێگه‌ی كۆرته‌نامه‌یه‌كه‌وه، له مه‌سدوود كرانی كارته‌كانیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه و پاشان له بانك پێیان وتراوه كه به پێی به‌خشنامه‌یه‌ك، كه‌سانی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانستانی، نابێ كارتی عابر بانكیان هه‌بێت و ته‌نیا ده‌توانن له ده‌فته‌رچه‌ی حیسابی بانكی كه‌ڵك وه‌ربگرن.