كۆمه‌ڵێك له په‌ناخوازانی ئه‌فغانستانی و ئێرانی نیشته‌جێ له كه‌مپی په‌ناخوازانی “زۆتفێن” هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی هۆله‌ند، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، له‌ئاست نادادپه‌روه‌ری ڕێكخراوی كاروباری كۆچبه‌رانی هۆله‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه به هاوئاهه‌نگی شاره‌داریی شاری “زۆتفێن” و ڕێكخراوی ناحوكمی پشتیوانی له په‌ناخوازان به‌ڕێوه‌چووه، په‌ناخوازان له‌ئاست پێڕانه‌گه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی په‌نابه‌رییه‌تیان له لایه‌ن ڕێكخراوی كۆچ و كۆچبه‌رانی هۆله‌ند و بیلاته‌كلیفی و هه‌ڵاواردن له‌ناو په‌ناخوازاندا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی هۆله‌ندیش به به‌شداری كردن له‌م ناڕه‌زایه‌تییه، پشتیوانیان له په‌ناخوازان كردووه. شایانی باسه، به پێی بڕیاری ڕێكخراوی كۆچ و كۆچبه‌رانی هۆله‌ند، ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه تازه چوونه‌ته ئه‌م وڵاته، ناتوانن له كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازان نیشته‌جێ بن.