كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی ناوه‌ندی ده‌رمانیی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، له‌ئاست په‌رداخت كرانی ناعادڵانه‌ی حقووق له نیزامی ده‌رمانی ئه‌م وڵاته له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی په‌ره‌ستارانی ناڕازیی، به‌دوای دوو مانگ هه‌وڵی لێبڕاوانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا و ته‌حه‌مۆلی گوشاری كاری به‌هۆی كه‌مبوونی كادیری ده‌رمانی له نه‌خۆشخانه‌كان، پاره‌ی ئه‌م دوو مانگه خراوه‌ته حیسابه‌كانیانه‌وه كه زۆر كه‌مه. ده‌شڵێن: ئه‌م ڕه‌فتاره سووكایه‌تی به تێكۆشانی وبێ وچانی په‌ره‌ستاران و كادیری ده‌رمانییه. شایانی باسه، بڕه پاره‌كه‌یه‌ك كه وه‌ك “حه‌قولزه‌حمه” خراوه‌ته حیسابه‌كانیانه‌وه كه‌متر له ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن بووه.