كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ئاست پشتیوانی نه‌كرانیان له لایه‌ن سازمانی بێهزیستییه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كه‌مپینی كه‌م ئه‌ندامان به ڕاده‌ست كردنی دوو نامه‌ی ئێعتڕازی جیاجیا ڕوو له وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی، خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرتی كاركردی ساڵی ٩٨ی سازمانی بێهزیستی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی یارمه‌تی خوازان به زانیاری ورد سه‌باره‌ت به خۆیان بوون. له‌م نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها خوازیاری پشتیوانی كردن له كه‌م ئه‌ندامان، ڕوون كردنه‌وه‌ی كاركردی بودجه‌ی ساڵی ٩٨ و به‌ڕێوه‌بردنی یاسای پشتیوانی له مافی كه‌م ئه‌ندامان له لایه‌ن سازمانی بێهزیستییه‌وه بوون.